هەرێم کەمال ئاغا: یەکێتی براوەی دووەمی هەڵبژاردنە و مافی خۆیەتی هەندێک پۆستی پێبدرێت


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوایین کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بێ ئەنجام بووە و باش نەبووە، ئەوەشی خستەڕوو، پارتی و یەکێتی لەسەر بەربژێری هاوبەش بۆ سەرۆک کۆماری عێراق رێکنەکەوتوون.


ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانونی دووەمی 2026، هەرێم کەمال ئا‌غا، ئەندامی سەرکرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "یەکێتی براوەی دووەمی هەڵبژاردنە و مافی خۆیەتی هەندێک پۆستی پێبدرێت".

لەبارەی دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی هەرێم کەمال ئاغا وتی، "دوایین کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بێ ئەنجام بووە و باش نەبووە".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمارەوە وتی، "30 رۆژ کات هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق".

وتیشی، "پارتی و یەکێتی لەسەر بەربژێری هاوبەش بۆ سەرۆک کۆماری عێراق رێکنەکەوتوون، هەروەها پەرلەمانی کوردستان کارا نییە تاوەکو دەنگ لەسەر بەبژێری سەرۆک کۆماری عێراق بدات".

راشیگەیاند، "هەر لایەنێک پۆستەکان وەکو تاپۆ ببینن ئەوا هاوبەشی دروستنابێت".


PM:12:34:06/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو