ئەبوبەكر هەڵەدنی: ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوومایە دەنگم دەدا بە کاک مەلابەختیار دوای ئەویش دکتۆر موسەنا
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر پەرلەمانتاری عێراق بووایە دەنگی دەدا بە مەلا بەختیار دوای ئەویش دکتۆر موسەنا.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "پۆستی سەرۆک کۆمار پۆستێکی تەشریفاتی و هێمای بەشداری کوردە لە حوکمڕانی عێراقی نوێدا وەک پێکهاتەیەکی نەتەوەیی خاوەن جوگرافیاوزمان و مێژوو وقوربانیدان،دەنا باخەڵی هاوڵاتیانی کوردستان گەرم ناکاتەوەو کێشەکانیان هەر لەجێی خۆیەتی،بەڵام کەسێکی بەهێزو بەتوانا بچێتە سەرکورسی سەرۆک کۆمار بۆ هەموان باشە".
ئاماژەی بەوەکردووە، "کاک مەلابەختیار بەشیاو دەزانم هەم توانای سیاسی و ئەزموونی و کاک مەلا بەختیاری ئێستا جودایە لە کاک مەلابەختیاری هەرسێ دەیەی حەفتاکان و هەشتاکان ونەوەدەکان، دوای ئەو کاک دکتۆر موسەنا بەتوانا و شایستەیە، بەڵام ئاسان نییە بە کۆمەڵێک هۆکار".
ئەبوبەکر هەڵەدنی دەڵێت، "پێوەری بەندە لێهاتوویی و توانستی سیاسی وئەزموون و حساب بۆکردنییەتی لەلایەنی بەرامبەرەوە، دەکرێت رێککەوتن بکرێت بودجە و نەسریەی سەرۆک کۆمار بدرێتە پڕۆژە بۆ پاڵپشتی کەرتی تەندروستی و پشتگیری لاوان بۆ پێکهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری".
دەشڵێت، "ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بوومایە دەنگم دەدا بە کاک مەلابەختیار دوای ئەویش کاک دکتۆر موسەنا".
AM:10:26:06/01/2026
ئهم بابهته 676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت