پزیشكی دادی سلێمانی: لە ساڵی 2025 بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە 226 کەس گیانیان لەدەستداوە
وێستگەنیوز-
پزیشكی دادی سلێمانی ئامارەکانی گیانلەدەستدانی ساڵی 2025ی راگەیاند، بەپێی ئامارەکە بێت لە ساڵی رابردوودا بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە 226 کەس گیانیان لەدەستداوە.
د. به‌ختیار ره‌شید قادر، پزیشكی دادوه‌ری له به‌رنامه‌ی (رۆژانه‌ی ترافیك)ی ڕادیۆی هاتووچۆدا رایگه‌یاند، "له ساڵی 2025دا 835 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له پزیشكی دادی سلێمانی تۆماركراوه و له‌و رێژه‌یه‌ش 226 حاڵه‌تیان به رووداوی هاتوچۆوه بووه، كه ده‌كاته رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری گیانله‌ده‌ستدانه‌كان و زۆرترین حاڵه‌تیش له‌مانگی 11دا بووه كه 29 حاڵه‌ته".
ئه‌و پزیشكه دادوه‌رییه ئاماژەی بەوەشدا، "له حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌رووداوی هاتووچۆ 183 له‌ره‌گه‌زی نێر و 43 ره‌گه‌زی مێ بوون، هاوكات 34 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ماتۆرسكیل و 31 حاڵه‌ت پیاده‌ڕه‌و و 161 حاڵه‌تیش به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێله‌وه بووه".
د. به‌ختیار ره‌شید قادر هۆكاری رووداوه‌كانی هاتووچۆی بۆ خێرایی شۆفێران گێرایه‌وه‌و وتیشی، "زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه زه‌برو زیانی زۆر به‌ر سه‌ریان كه‌وتووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تیی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
AM:10:04:06/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت