لە هەولێر ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی جپس کەوتەوە
وێستگەنیوز-
چەند کاتژمێرێكە ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی دروستکردنی جپس لە پیرزینی هەولێر کەوتووەتەوە تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانونی دووەمی 2026، نزیکەی کاتژمێر شەش ئاگرەکە کەوتووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەش دووکەڵێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی تەنیوە.
موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "تەواوی کەلوپەلەکانی نێو کارگەکە، وەک پلاستیک و کارتۆنی کاغەزی و مادەکانی دیکە، لەگەڵ ئەو کەرەستانەشی کە کارگەکەی پێ دروستکراوە، وەک سەندەویچ پەنەل، لەو مادانەن کە خێرا گڕ دەگرن، ئەمەش وایکردووە کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە هەروا ئاسان نەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "مەرجی سەلامەتی گرنگە و کەچی ئەم کارگەیە مەرجی سەلامەتی نەبووە، پێشووتریش چەند جارێک نووسراومان لەسەر ئەم کارگەیە کردووە، کە مەرجی سەلامەتی نییە، بەڵام گوێیان پێ نەداوە".
AM:09:54:06/01/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت