ره‌وه‌زی ئه‌حمه‌د شا: چالاكی بازرگانی له ده‌روازه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم په‌كی كه‌وت
وێستگه‌نیوز –
ره‌وه‌زی ئه‌حمه‌د شا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له‌ماوه‌ی ڕابردوودا حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بڕیاری جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو (سیستمی ئه‌سیكۆدا و هاوتاكردنی باجی گومرگی) بۆ هه‌رێمی كوردستان دا و واده‌كه‌شی تابه‌رواری 2026/1/1 درێژكرده‌وه.
*سه‌رباری ئه‌م هه‌ڕه‌شه جدییه و جگه له‌جێبه‌جێنه‌كردنی سیستمه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ ئاماده‌كاری و پلانێكی جێگره‌وه‌ی نه‌بوو بۆ زامنی به‌رده‌وامی كار و جوڵه‌ی بازرگانی.
*به‌پێی بڕیاره‌كه، چیتر فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن بانكی مه‌ركه‌زی و حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه به بلۆك كرا‌و هه‌ژمار ده‌كرێن.
*به‌پێی بڕیاره‌كه، ڕێگه به‌هیچ بازرگان و كۆمپانیایه‌ك نادرێت بۆ هیچ جۆره جوڵه‌یه‌كی بازرگانی (نێوده‌وڵه‌تی/بانكی) ئه‌م ده‌روازانه‌ی هه‌رێم به‌كار بێنێت.
*جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراق به‌ده‌ر له‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازرگانی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان هۆكارێكی سه‌ره‌كیشه له دابه‌زینی به‌های دینار و ناجێگیری به‌هاكه‌ی به‌هۆی زیادكردنی ڕێژه‌ی باج له‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له‌كه‌لوپه‌لی هاورده.
PM:09:38:05/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 4268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت