وه‌فدێكی یه‌كگرتوو بۆ چه‌ند پرسێك سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
وه‌فدێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ چه‌ند پرسێك سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، راشیگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێیوتوون ده‌بێت له بودجه‌ی 2026دا كێشه‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی 2025ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت.
د.موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوازیی كرد له شاندێكی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دیارترین پێشهات و بارودۆخی گشتیی وڵات، هاوكات جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی گرنگ و په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ژیانی خه‌ڵكه‌وه ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م/ مووچه فه‌وتاوه‌كانی مانگی (11- 12):
وه‌فدی یه‌كگرتوو جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه بفه‌وتێ و غه‌در له فه‌رمانبه‌ران بكرێت، له وه‌ڵامدا سودانی پێی وتن: ده‌بێت له بودجه‌ی 2026 ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه بودجه‌ی 2025 داخراوه و كاروباره‌كانی حكومه‌ت بۆ ساڵی ڕابردوو كۆتایی هاتووه.
دووه‌م/ ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ته‌رخان كرابوو بۆ چه‌مچه‌ماڵ كه بڕه‌كه‌ی (3 ملیار)ه كه بۆچی و خه‌رج نه‌كراوه؟:
سودانی وه‌فدی یه‌كگرتووی ڕاسپارد ، له وه‌زاره‌تی دارایی پشتڕاستی بكه‌نه‌وه كه خه‌رجی بكات..
سێیه‌م/ نه‌وتی سپی ماڵان ، (30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت) كه بڕیار بوو پارساڵ به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بدرێت و نه‌دراوه:
وه‌ڵامی سودانی ئه‌وه‌بوو: نووسراوێك بكه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت كه ئه‌و بڕه خه‌رج بكات بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه.
چواره‌م/ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران:
وه‌فدی یه‌كگرتوو به‌بیری سودانی هێنایه‌وه كه مافی جوتیاره‌كان فه‌وتاوه و پاره‌یان دواكه‌وتوه و خه‌رج نه‌كراوه ،سودانی وتی كێشه‌ی داراییمان هه‌یه له حكومه‌تی عێراق و پیشینه‌مان داوه به سه‌رفكردنی مووچه و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شه‌خۆراك ،جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه پاره‌ی كه‌م له‌به‌رده‌سته بۆ مقاول و جوتیار ،به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌ده‌ین مانگانه به‌ش به‌ش پاره‌ی جوتیاران خه‌رج بكه‌ین ..
پێنجه‌م/ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی كورد له لیبیا:
وه‌فی یه‌كگرتوو و دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین داوای له سودانی كرد ، كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی له لیبیا گیریان خواردوه، پێویسته بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ هه‌رێم و داوای فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تیان كرد بۆ هێنانه‌وه‌یان له وه‌ڵامدا سودانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاریدا فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بنێرێت بۆ هێنانه‌وه‌ی زیاتر له (100) هاوڵاتی كورد بۆ كوردستان....
راشگه‌یه‌ندراوه كه "ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كرا بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كخستنی ریزه نیشتمانییه‌كان و یه‌كخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌كان به ئاڕاسته‌ی ته‌واوكردنی ئیستیحقاقه ده‌ستوورییه‌كان له چوارچێوه‌ی كاته دیاریكراوه‌كاندا، به شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و به‌دیهێنانی خواست و هیواكانی هاوڵاتیان".
PM:08:27:05/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 2348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت