نەوەی نوێ: دۆخی شاسوار عەبدولواحید لەڕووی تەندروستییەوە خراپە


وێستگەنیور-

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، دۆخی شاسوار عەبدولواحید لەڕووی تەندروستییەوە خراپە، ئاماژە بەوەشدەکات، شاسوار عەبدولواحید ماوەی زیندانییەکەی تەواوبووە.


ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی دووەمی 2026، هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەناڵی ئێن ئاڕتی راگەیاند، "دۆخی شاسوار عەبدولواحید لەڕووی تەندروستییەوە خراپە و دوێنێ یەکشەممە براوەتە نەخۆشخانە و تەنانەت شوێنی مانەوەشی خراپە".

ئاماژەی بەوەکرد، "شاسوار عەبدولواحید ماوەی زیندانییەکەی تەواوبووە و ئێستا راگیراوە لەسەر کۆمەڵێک دۆسییەی سادە کە کەفالەت دەیانگرێتەوە و دەتوانێت ئازادبکرێت".

هیمداد شاهین وتی، "هیچ کام لە کەیسەکانی شاسوار عەبدولواحید هیچ بەڵگەیەکی تێدا نییە، بەڵکو دەستگیرکردن و زیندانیکردنەکەشی هەمووی سیاسییە".

وتیشی، "ئێمە چاوەڕێی ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحیدین و دڵنیاین لەوەی زیندان ورەی زیاتر بەرزدەکاتەوە".

لەبارەی هەڵوێستی نەوەی نوێ لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیمداد شاهین باسی لەوەکرد، "لەگەڵ هیچ لایەنێک گفتومان لەسەر ئەو پرسە نەکردوو، شاسوار عەبدولواحید و جوڵانەوەکە هەمیشە بڕیارێک دەدات لە بەرژەوەندیی خەڵکدا بێت".


PM:02:33:05/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو