ترەمپ: بە وردی چاودێری بارودۆخی ئێران دەکەین


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بیر لە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەمان دەکەینەوە لە کاراکاس، ئاماژە بەوەشدەدات، چاودێری ئێران دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "لێم مەپرسن کێ بەرپرسە لە ڤەنزوێلا، چونکە وەڵامەکەم جێی مشتومڕە، چونکە ئێمەین کاروبارەکانی بەڕێوە دەبەین، دەبێت شتێک لەبارەی مەکسیکەوە بکەین".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، "بیر لە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەمان دەکەینەوە لە کاراکاس، داواشمان لێ کراوە".

ترەمپ باسی لە ئێران کرد و وتی، "بە وردی چاودێری بارودۆخی ئێران دەکەین، ئەگەر وەک پێشتر دەست بە کوشتنی خەڵک بکەن لە خۆپیشاندانەکاندا، ئەوا رووبەڕووی گورزێکی تووند دەبنەوە".

ترەمپ هۆشداریی دا کە کوبا "ئامادەیە بکەوێت"، باسی لەوەشکرد، "نازانم چۆن خۆی رادەگرێت، بەڵام کوبا هیچ داهاتی نییە، هەموو داهاتەکەیان لە ڤەنزوێلاوە بۆ دەڕۆیشت لە نەوتی ڤەنزوێلاوە لەمەودوا هیچی بۆ ناچێت".

وتیشی، "ڤەنزوێلا نەخۆشە و پێویستی بە پشتیوانیی ئەمریکایە"، راشیگەیاند، "کۆلۆمبیاش زۆر نەخۆشە، لەلایەن پیاوێکی نەخۆشەوە بەڕێوەدەبرێت، کە حەزی لەوەیە کۆکایین دروستبکات و بە ئەمریکا بیفرۆشێت، بەڵام ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو کارە بکات".


AM:11:47:05/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو