پۆسته نوێكه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
دوای ئه‌وه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌یتوانی له به‌رامبه‌ر رێبوار كه‌ریم كاندیدی ره‌وتی هه‌ڵوێست سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ كرا به سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری د.چیمه‌ن بارزانی، په‌رله‌مانتاری پارتی له به‌غدا بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق دیاریكراوه".
د.چیمه‌ن بارزانی ده‌ڵێت: "له رۆژانی دابێ جێگر و بڕیارده‌ر و وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیاری ده‌كرێن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پارتی وه‌ك كۆتلهیهكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری نێو په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی داهاتوو كردووه تا بتوانین باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ین له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق و رۆڵی خۆمان ببینین له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك بارزانی".
د.چیمه‌ن بارزانی باسی له‌وه‌شكرد كه "فراكسیۆنی پارتی كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسا‌و پڕۆژه‌یاسانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و چۆن له رابردوودا له سه‌نگه‌ری به‌رگریی دابووین له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقیش هه‌مان رۆڵ و كاریگه‌ریمان ده‌بێت، راسته ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانین له په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام به‌رگریی له‌هه‌موو خه‌ڵكی عێراقیش ده‌كه‌ین به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه".
رۆژی 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2025. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا، پارتی دیموكراتی كوردستان شاخه‌وانی عه‌بدوڵای كاندید كرد بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌به‌رامبه‌ردا ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رێبوار كه‌ریمی كاندید كرد.
له دوو گه‌ڕی هه‌ڵبژاردندا كاندیده‌كه‌ی ره‌وتی هه‌ڵوێستی توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی پارتی به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا بۆ رۆژی دواتر.
له دانیشتنی رۆژی 30ی كانوونی یه‌كه‌مدا پارتی دیموكراتی كوردستان شاخه‌وان عه‌بدوڵای له‌و كاندیدكردن بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كشانده‌وه و فه‌رهاد ئه‌تروشی له شوێنی كاندید كرد.
له‌گه‌ڕی سێیه‌می ده‌نگداندا و دوای رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، كاندیده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی 178 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
PM:08:57:04/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 3016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت