هه‌سه‌ده كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دیمه‌شقی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی شانده باڵاكه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی سوریا له دیمه‌شق كۆتاییهات.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا بوو كه په‌یوه‌ستن به پرۆسه‌ی یه‌كخستنی سه‌ربازییه‌وه".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دواتر ورده‌كاری و ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شاندێكی باڵای هه‌سه‌ده به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌یشتنه دیمه‌شق و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی باڵایان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوریا له ساڵی 2026دا ئه‌نجام دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رله‌به‌یانیی هه‌سه‌ده، شانده‌كه پێكدێت له مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، سوزدار دێرك و سیپان حه‌مۆ، ئه‌ندامانی فه‌رمانده‌یی گشتیی هه‌سه‌ده و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
PM:05:40:04/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت