پارتی و یەكێتی ئاشكرای دەكەن تاوەكو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێك لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار
وێستگەنیوز-
رۆژنامەی سەباح ئاشكرای كردووە تاوەكو ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێك لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
عەلی فەیلی، ئەندامی پارتی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "هێزە كوردییەكان تاوەكو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێكی كۆتایی لەسەر كاندیدكردنی یەك كەس بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق".
وتیشی، "دیارترین كاندیدەكانی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هۆشیار زێباری و رێبەر ئەحمەد و فوئاد حوسێنە، كاندیدەكانی یەكێتیش نزار ئامێدی و خالید شوانییە".
لەلایەن خۆیەوە مەحمود خۆشناو، ئەندامی پێشكەوتووی یەكێتی ئاشكرای كرد، "لەچەند كاتژمێرێكی داهاتوودا یەكێتی ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رادەگەیەنێت".
دووپاتیشیكردەوە، "تاوەكو ئێستا لێكتێكەیشتن نییە لە نێوان پارتی و یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق".
PM:04:25:04/01/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت