هۆشیار زێباری: ئەو رووداوانەی لە سەرەتای ئەمساڵ لە ڤەنزوێلا و یەمەن و ئێران روویانداوە نیشانەی زیادبوونی مەترسییەکانن
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو رووداوانەی لە سەرەتای ساڵی 2026 لە ڤەنزوێلا، یەمەن و ئێران ڕوویانداوە، نیشانەی زیادبوونی مەترسییەکانن.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "ئەو رووداوانەی لە سەرەتای ساڵی 2026 لە ڤەنزوێلا، یەمەن و ئێران روویانداوە، نیشانەی زیادبوونی مەترسییەکانن و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا رووداوی گەورەتر رووبدەن".
ئاماژەی بەوەکرد، "شەڕی سەپاندنی هەژموون لە باشووری یەمەن و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، بەشێکن لەو ئاڵۆزییانەی کە رووبەڕووی جیهان بوونەتەوە".
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا هۆشیار زێباری تیشکی خستووەتە سەر رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا دەڵێت، "دەستگیرکردن و رفاندنی سەرۆکی ڤەنزوێلا لە کردەیەکی سەربازیی ئەمریکادا، لەگەڵ پەرەسەندنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕووداوی گەورەتر بەڕێوەن".
AM:11:48:04/01/2026
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت