کەشناسیی هەرێم گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لە کاتەکانی بەیانی لە دوای نیوەڕۆ هەور دروست دەبێت لە ئاسمان، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى دووشەممە 5ی کانونی دووەمی 2026، کەش سارد دەبێت و دیاردەی بەستن لە کاتەکانی بەیانی روودەدات، لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ئاسمان بە گشتی پەڵە و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزمترین وەک خۆی دەبێت بەرزترین بەرز دەبێتەوە بە دوو پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی


AM:11:19:04/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو