پۆلیسی سلێمانی: كەسێكمان دەستگیر كردووە كە نەخۆشی دەرونی هەیە و ئۆتۆمبێلێكی رفاندووە


وێستگه‌نیوز –

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە نەخۆشی دەرونی هەیە و ئۆتۆمبێلێكی لە قەزای دەربەندیخان رفاندووە.


راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2ى كانونی دووەمی 2026 کەسێک کە نەخۆشی دەرونی هەیە لەناو قەزای دەربەندیخان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی بەقاڵی رفاند لەجۆری پیکاب – نیسان.

ئاماژەشیكرد، "دەستبەجێ مەفرەزەکانی هەردو بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان و پۆلیسی وارماوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رێکاری یاسایی و لێکۆڵینەوە و گەڕانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد".

روونیشیكردەوە، "هێزەکانی پۆلیس زانیارییان دەستکەوت کە لەنزیک گوندی میرەدێ ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و زیانی مادی گەیشتوە بەئۆتۆمبێلەکە و بارەکەی، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی روداوەکە و توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی هەردوو بنکەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا".

پۆلیسی سلێمانی دووپاتیشیكردەوە، "لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە رێکخراو بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای دەربەندیخان بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادان تۆمەتبار بەناوی (د، خ، ف) لەدایکبووی ساڵی (2003) راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە".


PM:10:19:02/01/2026






ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو