هاتووچۆی سلێمانی نۆره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنی بۆ به‌شی مۆڵه‌ت كارا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌و ئاسان، سه‌ردانكردنی به‌شی مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌كرێت به‌شێوه‌ی نۆره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنی.
هاتووچۆی سلێمانی ده‌ڵێت: "كه‌سی سه‌ردانیكه‌ر رۆژانی شه‌ممه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی هاتووچۆی سلیمانی ده‌كات و رۆژێك له‌و هه‌فته‌یه‌ی دادێت هه‌ڵده‌بژێرێت و خۆی تۆمار ده‌كات بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هه‌نگاوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی و تیۆری دانراون له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی كارئاسانی بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن به‌مه‌رجێك دڵنیابێته‌وه له‌و رۆژه‌ی كه نۆره‌ی تیادا گرتووه له‌و رۆژه‌دا سه‌ردان بكات".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆی سلێمانی هاتووه "سیسته‌مه‌كه به شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌ڕێژی بۆكراوه كه ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی نۆره‌كه ده‌گرێت ده‌توانێت سه‌ردان بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له سیسته‌مه‌كه‌دا تایبه‌تمه‌ندی ناسینه‌وه‌ی كه‌سی هه‌یه".
راشیگه‌یاندووه كه "سیسته‌می نۆره‌گرتن هه‌فتانه یه‌ك جار له رۆژی شه‌ممان له‌كاتژمێر (7) حه‌وتی ئێواره چالاك ده‌بێ و ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و له هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕو سۆشیال میدیا فه‌رمییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادار ده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی چۆنیه‌تی نۆره‌گرتن و هه‌نگاوه‌كانی به‌مشێوه‌یه روونكردووه‌ته‌وه:
1. ماڵپه‌ڕی هاتووچۆی سلێمانی ده‌كه‌یته‌وه.
2. كلیك له به‌شی نۆره‌گرتنی به‌شی مۆڵه‌ت ده‌كه‌یت.
3. به‌شی یه‌كه‌م ناوی سیانی پێویسته به ڕێنووسی كوردی بنووسرێت، ژماره‌ی ته‌له‌فوون، له‌به‌شی وێنه‌ی كه‌سی وێنه‌یه‌كی رووبه‌ڕووی كه‌سی سه‌ردانیكه‌ر ده‌گیرێت.
4. به‌شی دووه‌م دیاریكردنی ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌ته‌وێت سه‌ردان بكه‌یت.
5. داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌یت و دواتر فۆرمێكت پێ ده‌درێت ده‌توانیت وێنه‌ی شاشه‌كه بگریت (سكرین شووت) یان ده‌توانیت پرنتی بكه‌یت.
6. وێنه‌ی كه‌سی و كیوئاركۆدی تایبه‌ت به‌داواكاری كه‌سه‌كه پێویسته له‌سه‌ر فۆرمه‌كه هه‌بێت، له‌كاتی سه‌ردانیكردن له ڕێگه‌ی ئامێری خوێنه‌ره‌وه داتا‌و زانیاری كه‌سه‌كه پشت ڕاست ده‌كرێته‌وه و دواتر هاوڵاتییه‌كه‌ده‌توانێت سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت بكات بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی.
PM:09:05:02/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت