له سه‌رته‌كی به‌مۆ پاسێك وه‌رگه‌ڕا و 13 كه‌س برینداربوون
وێستگه‌نیوز –
هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له‌سه‌یرانگای سه‌رته‌ك به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێكه‌وه 13 كه‌س برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كران.
هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له سه‌یرانگای سه‌رته‌ك له نێوان گوندی كانی ژاڵه و مله‌ی سه‌رته‌ك به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێكه‌وه 13 كه‌س برینداربوون ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كران.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌پێ زانیاریه‌كان تاكو ئێستا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه سێ له برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون".
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه، به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكار و چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه. ڕوداوه‌كه نوێیه و زانیاریه‌كان نوێدهكرێنهوه".
PM:05:10:02/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت