شێروان شێروانی دۆخی زیندان ده‌گێڕێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
شێروان شێروانی رۆژنامه‌نووسی سزادراوی بادینان له په‌یامێكدا كه له رێی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه ئاڕاسته‌ی رای گشتی كردووه، رایگه‌یاندووه كه:
*له هه‌ر ژورێكی 10 كه‌سی زینداندا 25 تاوه‌كو 30 كه‌سی سزادراوی تیادایه.
*قهرهپهستكراوین، له‌سه‌ر مۆكێتێكی ره‌ق له‌م ساردی زستانه و له‌م به‌فرانباره.
* هه‌ریه‌كه‌مان دوو به‌تانی بێ سپلێت و هه‌وای گه‌رم و بێئاوی گه‌رم، بێجگه له چه‌ند سه‌عاتێك له هه‌فته‌یه‌كدا گه‌رم ده‌بێت.
*جاری واش هه‌یه سه‌ره‌ت به‌رناكه‌وێت و ساردده‌بێته‌وه.
*ناهێڵن سۆبا یان هیته‌ر بۆخۆمان بكڕین ڕێگه‌ش ناده‌ن له‌ده‌ره‌وه به‌تانیمان بۆبێت جلی زستانه‌ش له‌چله‌ی هاویندا پێمان ده‌ده‌ن
*ئه‌مه مشتێكه له‌خه‌رواری گرفته‌كانی زیندانه‌كانی هه‌ولێر.
*كاكی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاكسازی گه‌وران خه‌ریكی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ماندێلایه بۆ چاكسازی زیندانه‌كان.
زیاتر له پێنج ساڵه رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی له زینداندایه و شوباتی 2022 به فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 50%ی سزاكه‌ی كه‌مكرایه‌وه. به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بوو ئه‌یلولی 2023، ئازاد بكرایه، به‌ڵام پێش ئه‌وكاته و له 20ی ته‌مموزی 2023، به مادده‌ی 298 و 295 له یاسای سزادانی عێراق، به چوار ساڵ به‌ندكردن سزا درایه‌وه.
PM:04:54:02/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت