هۆشدارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران
وێستگەنیوز-
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆى سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات رێگەی پێنجوێن - سلێمانی بەکارنەهێنن.
بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆى سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە رێگەی پێنجوێن - سلێمانی بە دیاریکراوی لە ملەکەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە تیمەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکەن، بەڵام هێشتا رێگەکە بە تەواوی لە بەفر پاکنەکراوەتەوە".
بەهمەن عەبدوڵڵا داوای لە شۆفێران کرد، ئەگەر کاری زۆر پێویستیان نییە و ئۆتۆمبێلی زۆر باشیان پێ نییە ئەو رێگەیە بەکارنەهێنن، هەروەها داواش لە شۆفێران دەکەین هاوکاری تیمەکانی پاککردنەوە بن.
PM:12:26:02/01/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت