کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆش بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 2ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی تر نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین بەردەوامی دەبێت، لەکاتەکانی شەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە کۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و باران دێت، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی شەممە 3ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی


AM:11:18:02/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت