بەهۆی غازی زۆپاوە لە کەلار ژنێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لە قەزای کەلاری سنووری ئیدارەی گەرمیان دوو خوشک بەهۆی غازی زۆپاوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ هەینی 2ی کانونی دووەمی 2026، رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوو ژن گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەمان کە خوشک بوون بەهۆی غازی زۆپاوە تووشی تەنگەنەفەسییەکی تووند ببوون، بەوهۆیەوە یەکێکیان پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، ئەوی دیکەشیان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی خراپیی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو دوو خۆشکە تەمەنیان لەنێوان 55 بۆ 60 ساڵیدایە و لەکاتی خەودا لە ماڵەکەی خۆیان تووشی رووداوەکە بوون".


AM:11:03:02/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت