یەکێتیی زانایان: لە 2025 دا 46 زانا و مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە


وێستگەنیوز-

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری کۆچی دوایی زانایانی ئایینی لە ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2025دا 46 زانا و مامۆستای ئایینی لە هەرێمی کوردستان کۆچی دواییان کردووە.


عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، ئەو زانایانەی لە ساڵی 2025دا ماڵئاواییان کردووە، "پردی پەیوەندی بوون بۆ گەیاندنی پەیامی ئایین و هەمیشە لە خەمی ئەوەدا بوون کۆمەڵگە بەرەو تێگەیشتنی دروستی ئایینی ببەن."

عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێت، "زانایانی ئایینی وەک مۆم وابوون کە بۆ خۆیان سوتاون تاوەکو روونی بدەنە دەوروبەریان؛ ئەوانەی قەدری ئایین دەزانن، هەمیشە بە چاوی رێزەوە سەیری زانایانیان کردووە. مردنی زانایەک بە مردنی جیهانێک دادەنرێت، چونکە ئەوان چرایەکی رۆشنن بۆ ئایین و دونیای خەڵک".

بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتیی زانایان جەختی لەوەش کردووەتەوە، "زانایانی ئایینی تەنیا موڵکی خۆیان نین، بەڵکو سەروەتێکی گەورەی ئایینی و نیشتمانین و میراتێکی گرانبەهای رێبازی خواناسین".


PM:10:34:01/01/2026




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت