بەنگین رێکانی لەبارەی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ زانیاریی دەخاتەڕوو
وێستگەنیوز-
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق کۆتاییهاتووە و بۆچوونی جیاواز بۆ یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو هەیە، بۆیە لە چەند مانگی داهاتوودا بڕیار لەبارەی زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە مووچە و بودجە دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی کانونی دووەمی 2026، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی عێراق لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی مووچەوە بە رووداوی راگەیاند، "مووچەی مانگی یەک کێشەی نابێت و دەدرێت و بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی 2025یش کێشەمان هەیە لەسەر حیساباتی ساڵەکانی 2023-2024 و 2025".
ئاماژەی بەوەکرد، "رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر پڕۆسەی سەرۆک کۆمار دەدات، هەروەها بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت بەربژێر هەبێ، نەبێ، کێ بێ، پێکدێین لەگەڵ ئەوانی دیکە یان نا".
ئەو وەزیرەی حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردەوە، کە گرنگە هێزە کوردستانییەکان پێکەوە بچنە بەغدا و پێکەوەش کاربکەن.
لەبارە پرسی بەربژێری سەرۆک وەزیرانەوە بەنگین رێکانی رایگەیاند، "دەکرێت ئەوەی زۆر باس دەکرێت روونەدات و هیچ کام لە محەمەد شیاع سوودانی، نوری مالیکی و حەیدەر عەبادی نەبنە سەرۆک وەزی
PM:04:22:01/01/2026
ئهم بابهته 640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت