بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس: سلێمانی بەئارامی شەوی سەری ساڵی بەڕێكرد


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەشەوی سەری ساڵ هێزە ئەمنییەكان، کەشێکی ئارام و پڕ هێمنی و ئاسایش و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری فەراهەم كرد.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو پلانە تۆکمەیەی کەبەڕێوەبەرایەتیمان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی تر دایاننابوو لەبەرواری (2025/12/25) وەک سەرەتای پشووەکانی سەری ساڵی نوێ دەست بەجێ بەجێکردنی کرا.

دووپاتیشیكردەوە، "توانرا کەشێکی ئارام و پڕ هێمنی و ئاسایش و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری و سەرجەم ئەو گەشتیارانەی ڕوویان کردبووە سنورەکە فەراهەم بکرێت و دوور لەهەر رووداوێکی قورسی نەخوازراو تێبپەڕێنرێت بەتایبەت شەوی (2025/12/31) سلێمانی شەوێكی ئارامی بەڕێكرد و هیچ روداوێكی نەخوازراو کەشایەنی باسكردن بێت تۆمار نەکرا".


PM:12:06:01/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو