پەرلەمانتارێكی سوننەكان: تەقەدوم نەيهێشت شاخەوان عەبدوڵا سەركەوێت و لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش خۆيان دەسەلمێنن
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی عەزم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، حزبى تەقەدوم نەيهێشت دووبارە شاخەوان عەبدوڵا هەڵبژێردرێتەوە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.
محەمەد كەربولی، "پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، حزبی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی تەركیزیان لەسەر ئەوە بوو، جارێكی تر شاخەوان عەبدوڵا پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەرنەگرێتەوە".
ئاماژەشیكرد، "پەیامەكە ئەوە بوو لەبەر ئەوەی حەلبوسی لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەردەچێت دەبێت ئەوانەی تریش لەگەڵ ئەو دەربچن و لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش زیاتر خۆیان دەسەلمێنن".
AM:10:15:01/01/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت