مەزڵوم عەبدی: لە ساڵی نوێدا خواستی خۆمان بۆ کارکردن پێکەوە لەپێناو سوریایەکی ئاوەدان نوێ دەکەینەوە
وێستگەنیوز-
فەرمانگەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە پەیامێکدا دەڵێت، " گەرمترین پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ ئاڕاستەی هەموو گەلی سوریا دەکەین بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، هاوڕێی جەنگاوەرەكانمان و کەسوکاری شەهیدان".
مەزڵوم عەبدی، فەرمانگەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە پەیامێکی پیرۆزبایدا بەبۆنەی ساڵی نوێوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێدا، خواستی خۆمان بۆ کارکردن پێکەوە لەپێناو سوریایەکی ئاوەدان نوێ دەکەینەوە".
دەشڵێت، "خێرو ئارامی باڵیكێشابێت بەسەریداو هەموو رۆڵەكانی بەهرەمەند بن لە ئاسایش و سەقامگیری".
PM:09:08:31/12/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت