هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە لەبارەی سەردانیکردنیان بۆ شەقامی سالم.
موقەدەم بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، "ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە گەر کاری زۆر پێویستیان نەبێت سەردانی شەقامەکانی نزیک شەقامی سالم نەکەن، لەبەر ئەوەی شەقامەکە بەربەستکراوە و لۆدێکی زۆر دروست بوە لەو ناوچەیەدا".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو هاوڵاتییانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە نزیک شەقامی سالم رادەگرن، بەشێوەیەکی گونجاو پارکی بکەن تا ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت، بە پێچەوانەوە ڕوبەڕوی سزا دەبنەوە".
PM:05:50:31/12/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت