مەسعود بارزانی: هیوادارم ساڵی تازە ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بێت بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان
وێستگەنیوز-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی کانونی یەکەمی 2025، مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "بەبۆنەی سەری ساڵی تازە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و سەرجەم خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم".
راشیگەیاندووە، "هیوادارم ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان بێت".
PM:04:47:31/12/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت