مه‌سرور بارزانی‌: به‌ مه‌به‌ست رێگری له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كرا


وێستگه‌نیوز – 

سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ خوازیارن له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، كه‌ به‌داخه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ست ڕێگری له‌ پێكهێنانی كراوه‌. ده‌شڵێت: "چیتر به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان نه‌كرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌نێك".

مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2026، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ گشت هاونیشتمانییانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م كوردستانییان ده‌كات و هیوای ساڵێكی پڕ له‌ شادی و ئارامییان بۆ ده‌خوازێت.
مه‌سرور بارزانی‌ ده‌ڵێت: "ساڵی رابردوو، ساڵی چه‌ندان ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامدانی چه‌ندان پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی بوو، له‌ هه‌مانكاتدا ساڵی ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كانیش بوو".

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "به‌ پشتیوانیی خودای مه‌زن و خۆڕاگریی خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان، ساڵی ڕابردوو، توانیمان چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كاندا، به‌ تایبه‌تیش دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی و بنیاتنانی ڕێگه‌وبان و باشتركردنی ژێرخانی دارایی و بانكی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نین و به‌رده‌وامیشین له‌ خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان".

سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ده‌ڵێت: "هیوادار و خوازیارین له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، كه‌ به‌داخه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ست ڕێگری له‌ پێكهێنانی كراوه‌".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "پێویسته‌ چیتر به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان نه‌كرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌نێك".

سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئومێده‌وارین كابینه‌ی نوێی فیدراڵیش، له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، له‌سه‌ر بنه‌ما و له‌به‌رچاوگرتنی پرنسیپه‌كانی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان پێكبهێنرێت".


PM:03:06:31/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو