كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فر و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی به‌فر بارین روو له به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات. هاوكات نمه باران و له هه‌ندێ كات و شوێن بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 كه‌ش سارد‌و نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له دوای نیوه‌ڕۆ شه‌پۆڵێكی به‌فر بارین روو له به‌شێك له‌م ناوچانه ده‌كات ( سنووری پارێزگای دهۆك - ئیداره‌ی زاخۆ -مێرگه‌سوور -ئامێدی – سنووری ئیداره‌ی سۆران -به‌شێك له ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و چیای سه‌فین له پارێزگای هه‌ولێر)، له كاتی زیادبوونی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه ئه‌گه‌ری نمه بارانیش ده‌بێت به تێكه‌ڵی له‌سه‌ر ناوچه‌ی جیا جیا".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر و له‌كات و شوێنی دابارین (3 - 5) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 1- 1- 2026 ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و كاریگه‌ری شه‌پۆلی به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كانی (سنووری پارێزگای دهۆك- ئیداره‌ی زاخۆ – مێرگه‌سوور- ئامێدی- سنووری ئیداره‌ی سۆران- به‌شێك له ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و چیای سه‌فین له پارێزگای هه‌ولێر) هه‌روه‌ها نمه باران و (بارانی مامناوه‌ند له هه‌ندێ كات و شوێن) له‌و زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا ده‌بێت له كاته‌كانی شه‌ودا هه‌ندێ جار باران به شێوه‌ی كرێوه ده‌بارێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی به‌رزتر ده‌بێت به (2-4) پله به‌ڵام له ناوچه شاخاوییه‌كان و پارێزگای دهۆك نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با مام ناوه‌ند ده‌بێت (10 – 25 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان ( 7 – 9 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت. له‌كات و شوێنی دابارین ( 3 - 5 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 8 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 6 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 4 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 4 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 10 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 6 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 13 پله‌ی سیلیزی
AM:10:14:31/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت