بافڵ تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له فه‌رهاد ئه‌تروشی كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبای له فه‌رهاد ئه‌تروشی كرد به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه‌كه‌یدا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی فه‌رهاد ئه‌تروشی كرد و تیایدا نووسیویه‌تی: "به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران، پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م و هیوادارم له‌م ئه‌ركه گرنگه‌تاندا سه‌ركه‌وتووبن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕی سێیه‌می ده‌نگداندا و دوای رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، فه‌رهاد ئه‌تروشی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
فه‌رهاد ئه‌تروشی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی به به‌ده‌ستهێنانی (177) ده‌نگ ببێته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
PM:07:18:30/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت