فه‌رهاد ئه‌تروشی به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا
وێستگه‌نیوز –
له‌گه‌ڕی سێیه‌می ده‌نگداندا و دوای رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، كاندیده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه فه‌رهاد ئه‌تروشی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی به به‌ده‌ستهێنانی (178) ده‌نگ ببێته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات ركابه‌ره‌كه‌ی رێبوار كه‌ریم كاندیدی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی (104) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
به‌وشێوه‌یه‌ش كۆتایی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هات كه دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ ده‌ستی پێكرد و تیایدا هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی له پێكهاته‌ی سوننه به (208) ده‌نگ بووه سه‌رۆك و عه‌دنان فه‌یحان له پێكهاته‌ی شیعه به (177) ده‌نگ بووه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
فەرهاد ئەترووشی کێیە؟
فەرهاد ئەمین سەلیم ئەترووشی.
لە ساڵی 1976 لە دهۆک لەدایک بووە.
لە ساڵی 2010 تاوەکوو 2014 ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە.
لە ساڵی 2014 تاوەکوو 2020، پارێزگاری دهۆک بووە.
سەرۆک لیستی پارتی بوو لە پارێزگای دهۆک بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.
PM:06:36:30/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت