پارتی شاخهوان عهبدوڵای كشاندهوه و رەوتی هەڵوێستیش سووره لەسەر هێشتنەوەی كاندیدەكەی
وێستگهنیوز –
پارتی دیموكراتی كوردستان شاخەوان عەبدوڵای لە كاندیدكردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشاندەوە، رەوتی هەڵوێستیش سووره لەسەر هێشتنەوەی كاندیدەكەی.
میدیاكانی پارتی بڵاویان كردەوە، پارتی فەرهاد ئەتروشی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق كانديد كردووه لە جێگای شاخەوان عەبدوڵا.
لەلایەن خۆیەوە رەوتی هەڵوێستى نيشتيمانى بۆ وێستگەنیوزی دووپاتكردەوە، "ئێمە کاندیدی خۆمان ناکشێنینەوە و بەردەوام دەبین".
دوای ئەوەی دوێنێ بە دوو گەڕ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەگەیشتە ئەنجام و پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یەكلایی نەكرایەوە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەنجام داوە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پۆستە.
PM:03:51:30/12/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت