وەزارەتی نەوتی عێراق: 100 لتر نەوت بۆ هەر خێزانێكی زیانلێكەوتووی چەمچەماڵ تەرخانكراوە
وێستگهنیوز –
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت 100 لتر نەوت بۆ هەر خێزانێكی چەمچەماڵ و كەركوك تەرخانكراوە كە بەهۆی لافاوەوە زەرەروزیانیان بەركەوتووە.
محەمەد رەبیع، بەڕێوەبەری لقی كەركوك بۆ دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، "وەزارەتی نەوتی عێراق 100 لتر نەوتی سپی دەدات بەو خێزانانەی لە پارێزگای كەركوك و قەزای چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەوە زەرەروزیانیان بەركەوتووە".
روونیشیكردەوە، "ژمارەی ئەو خێزانانەی كەركوك و چەمچەماڵ كە بەهۆی لافاوەوە زەرەروزیانیان بەركەوتووە 2500 خێزانە و وەك پاڵپشتییەك بۆیان 100 لتر نەوتی سپیان بۆ دابین دەكەین وهەر لترێكیان بە نرخی فەرمی بە 150 دینار پێدەدەین".
PM:02:01:30/12/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت