كەشناسی: كەش سار دەبێت و شەپۆلێكی بەفر بارین روو لە ناوچەكە دەكات
وێستگهنیوز-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا كەشوهەوا سارد دەبێت و شەپۆلێكی بەفر بارینیش روو لە ناوچەكە دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور و لە شەودا دروست بوونی شەختە و بەستن دەبێت لە سەر ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان لە سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە .
ئاماژەشیكرد، سبەى چوار شەممە کەش ساردو نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لە بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک - ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێک لە ئیدارەی راپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینیشیكرد، بڕی بەفری پێشبینیکراو لە نێوان (5-10) سم دەبێت و لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
دهۆک : 3 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی
AM:11:34:30/12/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت