رێباز حەملان: حیزبە بچوکەكان کە بەپارەی هەندێ لایەنی بەغدا دروستکراون وەک بوکەڵە بەکار دەهێنرێن
وێستگهنیوز-
دوای ئەوەی رێبوار کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە رەوتی هەڵوێست دوو گەڕی هەڵبژاردنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی لە شاخەوان عەبدوڵا بردەوە، رێباز حەملان ناڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر ڕەوتی هەڵوێست و تۆمەتی ئەوەی دەخاتە پاڵ کە بەدەستی چەند لایەنێکی بەغداو هەرێم دروستکراون.
رێباز حەملان،یاریدەدەری سەرۆکی حکوتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویكردەوە، "بۆ هەموو خەڵک روونبوەوە ئەو حیزبە بچوکانەی کە بەپارەی هەندێ لایەنی بەغداد و بەپشتیوانی لایەنی تری هەرێم دروستکراون، وەک بوکەڵە بەدەست ئەم لایەن و ئەولایەن بەکار دەهێنرێن".
نوسیویەتی:
لەدەست دۆستی دوو روو عەجەب دڵم تەنگە
فیدای ئەو دوژمنەبم كە یەك رەنگە
"مەحوی شاعیر"
وەك رێباز حەملان دەڵێت، "بۆ هەموو خەڵک روونبوەوە ئەو حیزبە بچوکانەی کە بەپارەی هەندێ لایەنی بەغدا و بەپشتیوانی لایەنی تری هەرێم دروستکراون، وەک بوکەڵە بەدەست ئەم لایەن و ئەولایەن بەکار دەهێنرێن ئامانجەکەی دیاربوو، بۆ سەپاندنی سیستمی مەرکەزیەت و لاواز کردنی هەرێمی کوردستان بە لێدان لە کاندیدەکانی پارتی بۆ پۆستە باڵاکانی عێراق".
وتيشى، هەموو لایەنەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێش دەزانن تەنها و تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بەرگری لە مافە دەستورییەکانی هەرێم و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مافەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکات و وەفدی پارتی بەفەرمی مەرجەکانی خۆی بە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی وتووه كه دەبێت مافە دەستورییەکانی هەرێم بچەسپێنرێت و جێ بەجێ بکرێت ".
ئاماژەشیكرد، "ئەوەی شەوی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق رویدا گەلە کۆمەکێی هەندێ لایەنی کوردە کە دەستەمۆی هەندێ لایەنی عێراقین بۆ دژایەتیکردنی پارتی کە یەکسانە بە دژایەتی کردنی گەلی کوردستان و هەرێمی کوردستان ".
بەوتەی رێباز حەملان، "بەڵام مێژوو سەلماندویەتی ماڵباتی بارزانی و پارتی خوای گەورە و میللەت و چیاکانی کوردستانی لە پشتە ئیرادەی پارتی ئیرادەی میللەتێکی زوڵم لێکراوە بە هیچ زاڵمێک نەشکێنراوە و ناشکێنرێت … چاوەرێ بن".
AM:10:21:30/12/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت