پارێزگاری کەرکوک دوو رۆژ پشووی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند
وێستگهنیوز-
پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو بێت، بەڵام دەوامی فەرمانگەکان بەردەوام دەبێت.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سیلیزی و مانەوەی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی کەشوهەوا، بڕیاردراوە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەوامی فەرمی ناوەندەکانی خوێندن رابگیرێت.
لە بڕیارەكەدا هاتووە، پشووەکە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و خوێندنگە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکە دەگرێتەوە و ئامانج لێی پاراستنی سەلامەتیی خوێندکارانە.
پارێزگاری کەرکوک دووپاتیشی کردووەتەوە، پشووەکە تەنیا بۆ کەرتی پەروەردەیە و دەوامی فەرمی لە فەرمانگە حکومییەکاندا وەک رۆژانی ئاسایی بەردەوام دەبێت.
AM:09:18:30/12/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت