هاتووچۆ: تا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ كه كه‌ش و هه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه له ماڵه‌كانتان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات و رایگه‌یاند كه پله‌كانی گه‌رما له چه‌ندین ناوچه ده‌چنه ژێر سفر، هاتووچۆی سلێمانی-ش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات تا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ كه كه‌ش و هه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مشه‌و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه به‌شێوه‌ی به‌فر بارینی پچڕ پچڕ و كڕێوه. بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه كاریگه‌ریه‌كه‌ی نامێنێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما هه‌ربه نزمی ده‌مێنێته‌وه".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "هۆشداری ده‌ده‌ین ئه‌م شه‌و و كاته‌كانی به‌یانی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر له سفر پله‌ی سیلیزی نزیك ده‌بێته‌وه. سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه بۆ ژێر پله‌ی سفر داده‌به‌زێت".
راشیگه‌یاندووه كه "ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین بۆ ژێر -3 پله داده‌به‌زێت و ناوچه شاخه‌ویه‌كان بۆ ژێر -6پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت له‌گه‌ڵ دروست بوونی دیارده‌ی شه‌خته".
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه "به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌خته و به‌ستنی شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان، داوا له سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین به‌یانی زوو تا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ كه‌ش و هه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه".
هاتووچۆی سلێمانی ده‌ڵێت: "دروستبوونی شه‌خته‌و به‌ستنی شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان ده‌بێته هۆی خلیسكان و له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل، بۆیه چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ شه‌قامه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه " ئه‌م ڕێكارانه ته‌نها بۆ پاراستنی ئێوه‌یه له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراوی هاتوچۆ و دووركه‌وتنه‌وه له زیانی گیانی و ماددی".
PM:10:42:29/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت