هاتووچۆی سلێمانی: رێگای شاخی گۆیژه و تونێلی پێشڕه‌و داخرا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران و دانیشتوان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه رێگای شاخی گۆیژه و تونێلی پێشڕه‌و داخرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "شۆفێران و دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ئاراسته‌ی (شاخی گۆیژه، دۆڵه میران، ئه‌زمڕ) نه‌ڕۆن".
هاتووچۆی سلێمانی ده‌ڵێت: "رێگه‌كه داخراوه و ڕێگه‌ی ڕۆیشتن هه‌تا فلكه‌ی كوردسات كراوه‌یه له‌وه به دواوه سه‌ركه‌وتن به‌ره و دۆڵه میران به‌ره‌و شاخی گۆیژه و تونێلی پێشره و داخراوه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئاسته‌نگێكی هاتووچۆی زۆر هه‌یه" و داوا له شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌كات به ئاراسته‌ی ئه‌و سنوره نه‌ڕۆن.
PM:07:41:29/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت