دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان: بەبەهای نزیكەی 3 ملیار دۆلار 210 مۆڵەتی وەبەرهێنانمان دەركردووە
وێستگەنیوز-
دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان رایدەگەیەنێت لەماوەی ئەمساڵدا 2025 بەبەهای نزیكەی 3 ملیار دۆلار 210 مۆڵەتی وەبەرهێنانیان دەركردووە.
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەمساڵدا 768 مۆڵەتیان داوە بە كەرتی تایبەت بۆ دروستكردنی پڕۆژەی جۆراوجۆر".
وتيشى، "دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان بەهەمان شێوە 210 مۆڵەتی وەبەرهێنانی دەركردووە بەبەهای نزیكەی 3 ملیار دۆلاری ئەمریكی و نزیكەی 15 هەزار هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەمساڵدا دەستبەركراوە".
PM:03:50:29/12/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت