فەرمانگەی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی: رێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیادیانکردووە


وێستگەنیوز-

فەرمانگەی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووی لە ناوچەکانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوکردەوە.


بەپێی داتاکانی فەرمانگەی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی، ساڵی رابردوو لە 1ی ئەیلولەوە تاوەکو ئەمکاتە تەنها 183 ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ 361.2 ملم باران باریوە.

لە هەڵەبجە ساڵی رابردوو، لە 1ی ئەیلولەوە تاوەکو ئەمکاتە تەنها 242 ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ 284 ملم باران باریوە.

بەپێی داتاکانی فەرمانگەی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی بێت، لە سەرجەم ناوچەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە رێژەی بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیادی کردووە.


PM:12:23:29/12/2025




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت