بافڵ تاڵه‌بانی: پێویسته نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی پارێزه‌ری داوا و خواسته‌كانی هاوڵاتییان بن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه پێویسته پارێزه‌ری داوا و خواسته‌كانی هاوڵاتییان بن، ده‌شڵێت: "ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكمان داوه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نزار ئامێدی، شێخ ئه‌حمه‌د حه‌مه كه‌ریم و رزگار حاجی حه‌مه، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماده‌یبوون، ستراتیج و كارنامه‌ی یه‌كێتی له به‌غدا خرایه‌به‌ر باس.
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی: "ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان داوه كاری له‌پێشینه‌مانه و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
وتیشی: "پێویسته نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتیش پارێزه‌ری داوا و خواسته‌كانی هاوڵاتییان بن".
بافڵ تاڵه‌بانی نوێنه‌رانی یه‌كێتی راسپارد "له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال له به‌غدا كاره‌كانیان بكه‌ن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بێت".
PM:06:13:28/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت