بەهۆی بارینی بەفرەوە چەند رێگەیەک لە سنووری ئیدارەی راپەڕین داخراون
وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2025، عەلی عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین بە وێستگەنیوزی راگەیان، "لەئێستادا چەند رێگەیەکی سەرەکی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەهۆی شەپۆلی بەفر و بارانەوە داخراون".
ئاماژەی بەوەکرد، "رێگەی زینی وەرتێ داخراوە کە ئیدارەی سۆران بەئیدارەی راپەڕینەوە دەبەستێتەوە، هەروەها رێگەی هەیبەت سوڵتان بۆ کۆیە داخراوە بەهۆی داڕوخانی شاخی هەیبەت سوڵتان".
وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین وتی، "رێگەی مەرزی کێلێ تەنیا تا گوندی دارەشمانە رێگە هەیە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە تەواو رێگەی مەرزەکە داخراوە".
وتیشی، "لەئێستادا لەهەرسێ رێگەکە تیمەکانی رێگەوبان و شارەوانی و تیمی تایبەتمەند لە ئەرکدان بۆ پاککردنەوەی ڕێگەکە و لابردنی ئاستەنگییەکان".
عەلی عەبدوڵڵا داواش لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆبن تاوەکو توشی رووداوی نەخوازراو نەبن.
PM:02:52:28/12/2025
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت