خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە.


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەی دووشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی چوارشەممە 31ی کانونی یەکەمی 2025، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی راگەیەندراو".


PM:02:34:28/12/2025




ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو