قۆناغی دووەمی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت
وێستگەنیوز-
بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشبکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2025، عەتا محەمەد، سەرۆکی لیژنەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی قەزای چەمچەماڵ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "سەرەتای ئەم هەفتەیە کارەکانمان دەستپێکردەوە و سەرەتا کار لەسەر ئەو سکاڵایانە دەکەین کە هاوڵاتییان کردوویانە لەسەر ئەو هاوکارییەی هەفتەی رابردوو بەسەر زیانلێکەوتوواندا دابەشکرا".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ بڕیاردەدەین بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێل یان شوێنکارەکانیان زیانیان بەرکەوتووە، پێ دەچێت دابەشکردنی هاوکارییەکە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو بەهۆی ئەوەی سبەینێ دەستبە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت".
عەتا محەمەد وتی، "لەو 30 کیلۆمەترەی دیارمان کردووە بۆ دروستکردنی رێڕەوی ئاوی 10 کیلۆمەتری تەواوکراوە، لە چەند کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 70 ملم باران باریوە، بەڵام هیچ لافاوێک لە چەمچەماڵ دروستنەبووە".
هەروەها ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی بۆردی چاودێریکردنی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ رایگەیاند، "487 سکاڵا تۆمارکراوە و پێداچوونەوە بە سەرجەم سکاڵاکاندا دەکرێت و لیژنەی تایبەتی بۆ پێکهێنراوە".
بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە 569 ئۆتۆمبێل و 210 شوێنکار زیانیان بەرکەوتووە و بڕیارە بەپێی زیانەکانیان قەرەبوو بکرێنەوە.
PM:02:23:28/12/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت