تەمویلی مووچەی مانگی 10 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 28ی کانونی یەکەمی 2025، بڕی 942 ملیار و 845 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
لەدوای ناردنی پارەکە چاوەڕواندەکرێت وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
PM:12:28:28/12/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت