کرمانج عزەت بۆ وێستگەنیوز: پارتی كاندیدی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی یەكلاكردووەتەوە


وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن

بەرپرسی لقی 11ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەکەی كاندیدی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی یەكلاكردووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوەکەی ئاشکرادەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە 27ی کانونی یەکەمی 2025، کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی 11ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێمە وەک پارتی خۆمان یەکلاکردووەتەوە و نوێنەری خۆمان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاریکردووە".

لەبارەی ناوی کاندیدەکەوە کرمانج عزەت وتی، "ناوی كاندیدەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا پێش ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن وتەبێژی فەرمی حزبەوە ئاشکرادەکرێت".

بڕیارە 29ی ئەم مانگە یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەبچێت كە تیایدا كاندیدە دەرچووەكان سوێندی یاسایی دەخۆن، هەروەها بڕیاریشە سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان هەر لەو كۆبوونەوەیە هەڵبژێردرێن.


PM:07:58:27/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 2740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو