هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ئابڵوقه‌ی دوو گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كه‌ی حه‌له‌ب-يان دا
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی سوریا رێگری ده‌كه‌ن له چوونه‌ناوه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیهی شاری حه‌له‌ب و رێگای سریان داده‌خه‌ن.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی سوریا كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رێوشوێنی ئه‌منی توندیان له شاری حه‌له‌ب گرتووه‌ته‌به‌ر و رێگری له چوونه ژووره‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان روانگه‌ی سوری، ڕێوشوێنه‌كان بریتی بوون له داخستنی ته‌واوه‌تی رێگای سریان كه دوو ڕۆژ پێشتر كرایه‌وه. هه‌روه‌ها ڕێگری له هاووڵاتیان كرا كه ڕێگاكه به كار بهێنن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی رێگریكردن له جوڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی ئه‌م رێوشوێنه‌ی هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع و تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، نه‌دراوه.
له 22ی كانونی یه‌كه‌مدا، چه‌كداره‌كان خاڵێكی ئه‌منی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی-یان له بازنه‌ی شێخ مه‌قسود له شاری حه‌له‌ب كرده ئامانج. هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی كاتی سوریا ئه‌نجامدرا و له ئه‌نجامدا دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به هه‌سه‌ده برینداربوون. دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه، شه‌ڕی چه‌كداری سه‌ریهه‌ڵدا و به‌رده‌وامه.
PM:03:32:27/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت