سلێمانی... هاووڵاتیه‌ك به چه‌قۆ كوژرا
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د –
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌نته‌ری رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان JCC له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری سلێمانی هاوڵاتییه‌ك به چه‌قۆ كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری JCC ده‌ڵێت: "كه‌مێك پێش ئێستا له (هۆتێل تاجی پاشا) له ناو بازاڕی شاری سلێمانی ئاگاداركرانه‌وه به بونی ته‌رمێك كه به‌چه‌قۆ كوژراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیاری زیاتری ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كان، كوژراوه‌كه خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و تا ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
له ئێستاشدا تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه.
PM:02:23:27/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت