عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: نه‌وتی‌ هه‌رێم لای‌ به‌رپرسانی‌ عێراق داهاتی‌ هه‌یه‌ و لای‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم نییه‌تی‌


وێستگه‌نیوز-
عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح بڕیارده‌ری‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ داهاتی یه‌ك رۆژی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ عێراقه‌وه‌ 15 ملیۆن دۆلاره‌، كه‌چی‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم فرۆشتوویانه‌ سفره‌.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح بڕیارده‌ری‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی‌ "كامیان وه‌ڵامی ئه‌مه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌؟"، رایگه‌یاند كه‌ "داهاتی یه‌ك رۆژی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن سۆمۆوه‌ (15 ملیۆن) دۆلار بووه‌، 4 ملیۆنی دراوه‌ته‌ كۆمپانیاكان و (11 ملیۆن) دۆلار بۆ عێراق، كه‌چی‌ هه‌رێم خۆی 911 رۆژ نه‌وتی فرۆشت، داهات سفر بوو!".

بڕیارده‌ری‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ نووسیویه‌تی‌:

فرۆش و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌ مانگی 11ی 2025دا

عێراق 317 ملیۆن دۆلار

كۆمپانیاكان 121 ملیۆن دۆلار

- كۆی فرۆش: 7،583،733

- رۆژانه‌: 252،791 به‌رمیل

- كۆی داتای مانگی 11: 469،238،310 دۆلار

له‌م بڕه‌ 121.339.782 دراوته‌ كۆمپانیاكان..

317 ملیۆن دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی عێراق مایه‌وه‌

121 ملیۆن دۆلار درایه‌ كۆمپانیاكان

- داهاتی رۆژانه‌: 15،641،277 دۆلار، له‌م بڕه‌ (٤ ملیۆن) دۆلار درایه‌ كۆمپانیا..

- نرخی یه‌ك به‌رمیل: 61،874 دۆلار


PM:07:37:26/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو