هاتووچۆی سلێمانی 5 رێنمایی بۆ شۆفێران راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی چه‌ندین رێنمایی بۆ شۆفێران ده‌ركرد سه‌باره‌ت به شۆفێریكردن له كاتی دروستبوونی ته‌مدا و ده‌ڵێت: "له‌چه‌ندین شوێن ئاستی بینین بۆ چه‌ند مه‌ترێك كه‌مبووه‌ته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو دروستبوونی ته‌مێكی زۆر له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی بینین، داواتان لێده‌كه‌ین:
*پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن.
*خێرایی ئۆتۆمبێله‌كانتان كه‌مبكه‌نه‌وه.
* گرنگی بده‌ن به‌لایتی ئۆتۆمبێله‌كانتان، به‌تایبه‌ت لایتی ته‌م به‌كاربهێنن و به‌دووربن له‌به‌كارهێنانی لایتی به‌رز (فوول لایت).
*ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش كه لایتی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئیش ناكات، نه‌هێندرێنه سه‌ر شه‌قام، تاوه‌كو به‌دووربن له‌ڕووداوی هاتووچۆ.
*بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار نه‌كه‌ن، چونكه له‌چه‌ندین شوێندا ته‌م هه‌یه‌و ئاستی بینین بۆ چه‌ند مه‌ترێك كه‌مبوه‌ته‌وه.
PM:08:12:25/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت